بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، سەرچاوە میدیاییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە برینداربوونی لانیکەم ١٠ زایۆنی لە هێرشی مووشەکی عزبوڵڵا بۆ سەر نەهاریا، حەیفا و بەتاح کەیفا هەواڵیان دا.
هەروەها ئەو سەرچاوانە ئاشکرایان کرد کە لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تا ئێستا ٢٠٠ مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو باکوور و ناوەندی سەرزەوینەداگیرکراوەکانیان هاویشتراوە و نزیکەی ٤ ملیۆن زایۆنی پەنایان بردۆتە پەناگەکان.
میدیا زایۆنییەکان ڕێژەی مووشەکی هاویشتراو لە لوبنانەوە لە دوێنێوە تا ئەوڕۆیان بێوێنە وەسف کرد و ڕایانگەیاند: عزبوڵڵا پشتوێنەی ئەمنی لە ئیسرائیلدا وەدی هێناوە و ئەو پشتوێنە ئەمنییە دەگاتە حەیفام کەنداوی حەیفا و ناوچەی هەشارۆن لە ناوەندی سەرزەوینەداگیرکراوەکان.
Your Comment